تەندروستی عیراق: چوار هەزار هاووڵاتی تەنگەنەفەس بون

16/05/2022 عێراق

وەزارەتی تەندروستی عیراق بڵاویكردەوە، بەهۆی شەپۆلی خۆڵبارینەوە 4 هەزار هاووڵاتی تەندروستیان تێكچوە.
لە راگەیەنراوێكدا وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاماژەی بەوەكردوە، ژمارەی ئەو هاووڵاتیانەی بەهۆی خۆڵبارینەوە تەنگەنەفەس بون و سەردانی نەخۆشخانەیان كردوە بەرزبۆتەوە بۆ 4 هەزار كەس لە سەرجەم پارێزگاكانی عیراقدا.
راشیگەیاندوە، سەرجەم هاووڵاتیەكان چارەسەری پزیشكیان بۆ كراوە.
پێشتر وەزارەتی تەندروستی رایگەیاندبوو كە بەهۆی خۆڵبارینەوە دوو هەزار هاووڵاتی سەردانی نەخۆشخانەیان كردوەو چارەسەریان بۆ كراوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group