بەهۆی تای خوێنبەربونەوە دوو هاووڵاتی گیانیانلەدەستدا

17/05/2022 عێراق

دوو هاووڵاتی بەهۆی پەتای تای خوێنبەربونەوە لە پارێزگای میسان گیانیانلەدەستدا.
محەمەد كنانی وتەبێژی تەندروستی پارێزگای میسان رایگەیاندوە، رۆژی سێشەممە 17-5 دوو حاڵەتی گیانلەدەستدانیان بەهۆی تای خوێنبەربونەوە تۆمار كردوە.
پێشتر لەساڵی رابردوودا لە حوزەیرانی ساڵی 2021 تەندروستی پارێزگاكە یەكەم گیانلەدەستدانی هاوڵاتیەكی بەهۆی پەتاكەوە راگەیاند.
بەگوێرەی ئامارێكی رێكخراوی تەندروستی جیهانی تای خوێنبەربون كە نەخۆشیەكی ڤایرۆسیە هۆكاری گیانلەدەستدانی 40%ی توشبوەكانێتی كە یەكێك لە هۆكارەكانی گواستنەوەی لە ئاژەڵەوە ئەو مێروانەن كە هەڵگری ڤایرۆسەكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group