دەست بە وەرگرتنی گەنمی جوتیاران كرا

28/05/2022

بەئامادەبونی وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێمی كوردستان پرۆسەی وەرگرتنی گەنم لە جوتیاران دەستیپێكرد.
بەپێی راگەیەنراوێك، كەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی هەرێم بە ئامادەبونی بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم و بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی دانەوێڵەی وەزارەتی بازرگانی عیراق ئامادەی پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران بو.
 پاش ئەنجامدانی رێكارەكانی وەرگرتن و پشكنین بۆ گەنمەكە لەلایەن سایلۆی هەولێرەوە وەرگیرا.
جێی ئاماژەیە لەئێستادا وەرزی بەبازاڕكردنی گەنمی جوتیارانەو وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی عیراق بڕی 850 هەزار دیناریان بۆ كڕینی هەر تۆنێك گەنم دیاریكردوە كە دەیدەنە جوتیاران،  بڕیاریشە لە دوو رۆژی داهاتودا سەرجەم سایلۆكان بەڕوی جوتیاراندا بكرێتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group