ئێران: عیراق سەرچاوەی خۆڵبارینە و چارەسەری دەكەین

29/05/2022 عێراق

نەوا-
بەرپرسێكی ئێرانی دەڵێت، عیراق سەرچاوەی خۆڵبارینە لە وڵاتەكەی و لە ماوەیەكی گونجاودا هەوڵی چارەسەر كردنی ئەو گرفتە دەدەن.
عەلی سەلاجقی جێگری سەرۆك كۆماری ئێران و سەرۆكی رێكخراوی ژینگەپارێزی ئەو وڵاتە كە ئێستا بەسەردانێك لە بەغدایە وتی، عیراق یەكێكە لە سەرچاوە سەرەكییەكانی شەپۆلی خۆڵبارین كە كاریگەری لەسەر ئێران هەیە، داوا دەكەن سود لە ئەزمونەكانی ئێران وەربگرن كە ئەزمونی بەنرخ بوون لە بەرەنگاربونەوەی بیابانبوون و شەپۆلی خۆڵباریندا.
ئەو بەرپرسە ئێرانییە باسی لەوەش كردووە، هەرچەندە دیاردەی خۆڵبارین دەرئەنجامی پرۆسەیەكی درێژخایەنە، بەڵام هەوڵ دەدەن لە ماوەیەكی گونجاودا ئەم گرفتە چارەسەر بكەن.
بڕیارە لە سەردانەكەیدا جێگری سەرۆك كۆماری ئێران هەماهەنگی لە بواری ژینگەدا بكات لەگەڵ حكومەتی عیراق و ئامادەكاری بكەن بۆ واژۆكردنی یاداشتنامەی هاوكاریی ژینگەیی لە نێوان هەردوو وڵات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group