پەرلەمانی كوردستان بڕیاریدا لەمانگەكانی 7 و 8 دا دانیشتنی نائاسایی بكات

29/06/2022

پەرلەمانی كوردستان بەسەرۆكایەتی رێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان كۆبۆوەو دوو پرۆژە یاسای پەسەند كردو بڕیاریدا مانگەكانی داهاتوو دانیشتنی نائاسایی بكات.
بەپێی راگەیەنراوی پەرلەمانی كوردستان، گفتوگۆی لەسەر هەمواری یەكەمی پرۆژە یاسای نەوت و غازی هەرێمی كوردستان و پرۆژە یاسای پاراستن و چاككردنی ژینگە كردوەو هەردوو پرۆژەكە بەدەنگی 79 ئەندام پەسند كراون، دواتر بەجیا خوێندنەوەی یەكەم بۆ هەردوو پێشنیازەیاساكانی لیژنەی ئۆڵۆمپی هەرێمی كوردستان و سەندیكای بایۆلۆجیی هەرێمی كوردستان كراوەو ئاڕاستەی لیژنە تایبەتمەندەكان و سەرجەم ئەندامانی پەرلەمان كراوە.
لەكۆتایی دانیشتنەكەشدا سەرۆكی پەرلەمان رایگەیاندوە: لە رۆژی 1-7ـەوە وەرزی یاسادانان رادەوەستێت، بەڵام دەوامی رۆژانە لەپەرلەمانی كوردستان هەیە هەمومان بەیەكەوە بەهاوئاهەنگی لەگەڵ سەرۆكایەتی و لایەنە پەیوەندیدارەكان بۆ ئامادەكردنی راپۆرتەكان بەردەوام دەبن، هەروەها لەمانگەكانی 7 و 8 دانیشتنی نائاسایی پەرلەمانی كوردستان ئەنجامدەدەن و كۆتایی بەدانیشتنی پەرلەمانی كوردستان هێنراوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group