عیراق نزیكەی 6 هەزار بیانی دیپۆرت كردۆتەوە

29/06/2022 عێراق

بەرپرسێكی وەزارەتی ناوخۆی عیراق رایگەیاند: نزیكەی 6 هەزار كرێكاری بیانیان دیپۆرتی وڵاتەكانی خۆیان كردۆتەوە كە بە پێچەوانەی مەرجەكانی مانەوە لەعیراق بون.
موهەنەد شەهید خەتار بەڕێوەبەری بەشی دورخستنەوەو دەركردن لە وەزارەتی ناوخۆی عیراق رایگەیاندوە، ژمارەی ئەو بیانیانەی لە سەرەتای ئەمساڵەوە دیپۆرتی وڵاتەكانیان كراونەتەوە 5 هەزارو 772 سەرپێچیكار بون كە رەگەزنامەی بیانیان هەبوە.
راشیگەیاندوە، ئەو رێوشوێنانەی بەرامبەر سەرپێچیكارانیش دەگیرێنەبەر بریتین لەسەپاندنی سزای دارایی دواكەوتن بەپێی یاسای نشینگەی بیانی لەعیراق و بڕەكەشی 500 هەزار دینارە.
خەتار وتوشیەتی: لەسەر راسپاردەی وەزیری ناوخۆی عیراق كەمترین سزای دارایی بیانییەكان 100 هەزار دینارە

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group