چوارچێوەی هەماهەنگی داوایەكی بەپەلە لە یەكێتی دەكات

29/06/2022 عێراق

سەرچاوەیەكی سیاسی ئاگادار رایگەیاندوە، چوارچێوەی هەماهەنگی ئاگاداری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی كردۆتەوە كۆتایی بهێنێت بە قەیرانی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری داهاتوی عیراق.
ئەو سەرچاوەیە بە سایتی (بغداد الیوم)ی راگەیاندوە، یەكێتی داواكارییەكی بەپەلەی چوارچێوەی هەماهەنگی و سەركردەكانی پێگەیشتوە بە گۆڕینی بەرهەم ساڵح كاندیدی سەرۆك كۆماری داهاتوی عیراق.
راشیگەیاندوە، داواكارییەكەی چوارچێوەی هەماهەنگی هاوكاتە لەگەڵ تویتەكەی موقتەدا سەدر سەرۆكی رەوتی سەدر، ئەوان تەئكیدیان كردۆتەوە كە پشتیوانی كاندیدی یەكێتی دەكەن بەمەرجێك كاندیدێكی تەوافوقی بێت لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان، چونكە ناخوازن مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی لەو پرۆسەیەدا زیانی پێبگات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group