هاوپەیمانیەكەی عەبادی: خۆپیشاندان مافی هەموو عیراقیەكانە بە كوردستانیشەوە

07/08/2022 عێراق

نەوا-
هاوپەیمانی نەسر كە حەیدەر عەبادی سەرۆكایەتی دەكات لەسەر خۆپیشاندانەكانی هەرێمی كوردستان بڵاویكردووەتەوە، ماف و ئازادیەكان بۆ هەموو عیراقیەكان وەك یەكە بە كوردستانیشەوە.
هاوپەیمانی نەسر لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە، جەخت لەوە دەكەنەوە كە ماف و ئازادییەكان بۆ هەموو عیراقیەكان یەكە و یەكسانە و لە سەرجەم ناوچەكانی عیراقدا جیاناكرێتەوە.
ئەوەش هاتووە، لە سەروو هەمووشیانەوە مافی خۆپیشاندان و ئازادی رادەربڕین بەشێوەیەكی ئاشتیانە، هەر سەركوتكردنێكی خۆپیشاندان و زەوتكردنی ئازادییە مەدەنییەكان رەتدەكەنەوە.
هاوپەیمانی نەسر جەختی لەوەش كردووەتەوە، مافی سەرجەم عیراقیەكان لەهەموو ناوچەكان بە كوردستانیشەوە داوای مافەكانیان بكەن و بە ئاشتیانە گوزارشتیان لێبكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group