سەدر: شۆڕشگێڕان لە شۆڕشەكەیان بەردەوام دەبن

07/08/2022 عێراق

نەوا-
موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر بڵاویكردەوە، شۆڕشگێڕان لە شۆڕشەكەیان بەردەوام دەبن و هەڵوەشانەوەی پەرلەمان بووەتە داواكارییەكی جەماوەریی.
موقتەدا سەدر لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی، سەبارەت بە هەڵوەشانەوەی پەرلەمان كاردانەوەی ئیجابی و وەڵامی جەماوەریی و عەشایەری و ئەكادیمی و رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی وتاربێژانی هەیە.
هێمای بۆ ئەوەش كردووە، سوپاسیان دەكات و داوایان لێدەكات هەڵوێستی جددییان هەبێت بۆ رزگاركردنی عیراق لە كەڵبەی گەندەڵی و شوێنكەوتوویی، بۆ ئەوەی رێچكەی پرۆسەی سیاسی راست بكەنەوە كە زیانی بە هاوڵاتیان و وڵاتیش گەیاندووە.
رێبەری رەوتی سەدر رونیشیكردووەتەوە، شۆڕشگێڕان بەردەوامن لە شۆڕشەكەیان تاوەكو داواكارییەكان جێبەجێ دەكرێن، هەڵوەشانەوەی پەرلەمان بووە بە داواكاریەكی جەماوەریی و سیاسی و هیچ شوێنگرەوەیەكی تری نییە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group