هێزەكانی عیراق تۆڕێكی ساختەكارو بازرگانی هۆشبەر دەستگیر دەكات

07/08/2022 عێراق

وتەبێژی فەرماندەیی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق رایگەیاند، تۆڕێكی ساختەكاری دراو و بازرگانیان بە مادەی هۆشبەر دەستگیر كردوە.
لیوا یەحیا رەسوڵ وتەبێژ بەناوی فەرماندەیی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق رایگەیاندوە، دەزگای هەواڵگری نیشتمانی عیراق بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆدا لە پرۆسەیەكدا لە پارێزگای بابل توانیان تۆڕێكی ساختەكاری دراو و بازرگانی مادەی هۆشبەر دەستگیر بكەن. باسی لەوەشكردوە، لەكاتی دەستگیركردنیاندا 50 ملیۆن دیناری عیراقی ساختەو 40 كیلۆگرام مادەی هۆشبەریان پێگیراوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group