حەشدی شەعبی لە كەركوك پرۆسەیەكی سەربازی دەستپێكرد

08/08/2022 عێراق

هێزەكانی حەشدی شەعبی لە باشوری كەركوك پرۆسەیەكی سەربازیان دەستپێكرد.
لە راگەیەنراوێكدا دەستەی حەشدی شەعبی بڵاویكردۆتەوە، هێزەكانی لیوای 16ی حەشدی شەعبی پرۆسەیەكی سەربازیان لە باشوری خۆرئاوای كەركوك ئەنجامداوە.
راشیگەیاندوە، پرۆسەكە لە چەند ناوچەو گوندێكی سنورەكە ئەنجامدراوە بەئامانجی گەڕان بەدوای داواكراون و دابینكردنی ئاسایش و سەقامگیری لەو ناوچەیە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group