توركیا سنورەكانی ئاكرێ و ئامێدی بۆردومان كرد

25/09/2022

نەوا-
فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا سنوری ئاكرێ و ئامێدییان بۆردومان كرد و بەپێی زانیاریەكانیش هیچ زیانێكی گیانی لێنەكەوتووەتەوە.
شەوی رابردوو فڕۆكەكانی توركیا چەند گوندێكی سنوری ئاكرێیان بۆردومان كردووە، شەعبان بەرواری قائیمقامی ئاكرێش بە میدیاكانی وتووە، بۆردومانەكە كاتژمێر 11:30ی شەو دەستی پێكردووە و هیچ زیانێكی گیانی لێنەكەوتووەتەوە.
بەپێی زانیاریەكان بۆردومانەكەی قەزای ئامێدیش كاتژمێر 11ی شەو بووە و تاوەكو كاتژمێر 3ی بەرەبەیان ناوبەناو بەردەوام بووە، زیانی گیانی نەبووە بەڵام ترس و دڵەڕاوكێیەكی زۆری لای هاوڵاتیانی ناوچەكە دروست كردووە، هەروەها ئاگر لە دارستانی ناوچەكە كەوتووەتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group