سوپای پاسداران هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان ئاگادار دەكاتەوە

25/09/2022

نەوا-
سوپای پاسدارانی ئێران هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان ئاگادار دەكاتەوە لەوەی، لە بنكە و بارەگاكانی حزبەكانی دژ بە ئێران دوربكەونەوە، چونكە ئۆپەراسیۆنێك بە ئاگرباران و تۆپباران لە دژیان دەستپێدەكات.
سوپای پاسداران لە راگەیەندراوێكدا باسی لەوە كردووە، ئۆپەراسیۆنێكیان لە باكوری عیراق دەستپێكردووە و بەردەوامیش دەبێت، ئەوەش بۆ پاراستنی ئاسایشی سنورەكانیان، بەرپرسانی هەرێمی كوردستانیش بە بەرپرسیار دەزانن لە بەرامبەر پابەندبوونە نێودەوڵەتییەكانیان و بەرپرسیارێتییە یاساییەكانیان.
ئەوەش هاتووە، چەندین جار بەرپرسانی هەرێم ئاگادار كراونەتەوە كە رێگربن لە جێگیربوون و چالاكی ئەو حزبانەی دژی ئێرانن، بەڵام ئەوان كەمتەرخەمن و رێگریان لێناكەن، بۆیە سوپای پاسداران دەستی كردووە بە هێرشكردنە سەر بارەگای ئەو حزبانە.
وەك سەرەتایەكی ئۆپەراسیۆنەكە رۆژی شەممە سوپای پاسداران سنوری ناحیەی سیدەكانی تۆپباران كرد و جەختی لەوەش كردووەتەوە، ئەوە سەرەتایەك بووە و ئامانجی خۆی پێكاوە و قوربانی لێكەوتووەتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group