رێباز حەملان: بە زوترین كات دابەشكردنی موچە دەستپێدەكات

25/09/2022

نەوا-
رێباز حەملان راوێژكاری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای كرد، بەزوترین كات دەست بە دابەشكردنی موچەی مانگی 9 دەكرێت.
رێباز حەملان بە میدیاكانی پارتی وتووە، داهاتی فرۆشی نەوت خراوەتە سەر هەژماری بانكیی وەزارەتی دارایی و ئابوریی حكومەتی هەرێمی كوردستان.
بە وتەی ئەو راوێژكارەی سەرۆكی حكومەت، لەگەڵ داهاتەكانی دیكەدا موچەی مانگی 9ی پێ دابەش دەكرێت و لە چەند رۆژی داهاتودا وەزارەتی دارایی خشتەی موچە رادەگەیەنێت.
بڕیاربوو هەموو 25ی مانگێك دابەشكردنی موچە دەست پێبكات، بەڵام بەردەوام دوادەكەوێت و پێشتریش بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی وتبووی، سەرەتای مانگی 10 دابەشكردنی موچەی مانگی 9 دەست پێدەكات، چونكە چاوەڕێی كۆكردنەوەی داهاتی سلێمانین.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group