ئەمریكا: ئیدانەی هێرشەكەی ئێران دەكەین بۆ سەر خاكی هەرێمی كوردستان

28/09/2022

وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا بەتوندی ئیدانەی بۆردومانەكانی كۆماری ئیسلامی ئێرانی بۆ سەر خاكی هەرێمی كوردستان كرد.
نید برایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند: بەتوندی ئیدانەی هێرشی موشەكی بالیستی و فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی كۆماری ئیسلامی ئێران دەكەین بۆ سەر خاكی هەرێمی كوردستانی عیراق و ئەو هێرشانە پێشێلكردنی سەروەریی عیراق و یەكپارچەیی خاكەكەیەتی و هیچ پاساوێك هەڵناگرێت.
برایس وتوشیەتی: ئێمە ئەو راپۆرتانەمان بەدەستگەیشتوە كە باس لە قوربانیەكان دەكەن بەهۆی ئەو هێرشەوە، هەروەها ئیدانەی لێدوانی حكومەتی ئێران دەكەین كە هەڕەشەی ئەنجامدانی هێرشی تر بۆ سەر خاكی عیراق دەكات، ئێمە لەگەڵ گەل و حكومەتی عیراق هاوهەڵوێستین لە بەرەنگاربونەوەی هەر هێرشێك بۆ سەر سەروەرییەكەی.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group