پۆلیسی هەولێر: تۆمەتبارێكی مەترسیدارمان دەستگیر كرد

29/09/2022

نەوا-
تۆمەتبارێك لە هەولێر دەستگیركرا كە داواكراوە بە ماددەی تیرۆر و هۆشبەر و چەندینجار روبەڕوی هێزە ئەمنیەكان بووەتەوە و 5 كارمەندی ئەو هێزانەی بریندار كردووە.
هۆگر عەزیز وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هێزەكانیان توانییان تۆمەتبارێكی زۆر مەترسیدار دەستگیر بكەن كە بە ماددەی 30ی هۆشبەر و ماددە 3ی تیرۆر داواكراو بووە.
ئەوەشیخستووەتەڕوو، تۆمەتبارەكە چەندینجار روبەڕوی هێزە ئەمنییەكان بووەتەوە، لە روبەڕووبونەوەكانیشدا 5 كارمەندی ئەو هێزانە بریندار بوون، لەكاتی دەستگیركردنیدا چەندین كەل و پەلی هێرشكردن و تەقەمەنی پێبووە.
وتەبێژەكەی پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەشكردووە، تۆمەتبارەكە تەمەنی 31 ساڵە و ئەو كەرەستانەی لەكاتی دەستگیركردنیدا دەستیان بەسەردا گیراوە بریتین لە 3 دەمانچە، 2 نارنجۆك، ماددەی هۆشبەر لە جۆرەكانی جامایكا و حەبی ترامادۆڵ.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group