ساعدی: تیرۆرستان بە ناسنامەی ساختەوە هەڵدێن بۆ هەرێمی كوردستان

29/09/2022

نەوا-
عەبدولوەهاب ساعدی فەرماندەی دەزگای دژە تیرۆری عیراق دەڵێت، زۆرێك لە تیرۆرستان بە ناسنامەی ساختەوە هەڵدێن بۆ هەرێمی كوردستان و تاوەكو ئێستاش 70 تیرۆرست لە هەولێر و سلێمانی دەستگیر كراون.
لیوا روكنی یەكەم عەبدولوەهاب ساعدی فەرماندەی دەزگای دژە تیرۆر لە دیداری رافیدەین وتی، ژمارەیەكی زۆر لە تیرۆرستان بە ناسنامەی ساختەوە هەڵدێن بۆ هەرێمی كوردستان، هاریكاریش لەگەڵ هەرێم لە ئاستی پێویستدا نییە.
رونیشیكردووەتەوە، تیرۆرستان ناوچەكانی پێكدادان جێدەهێڵن و دەچنە هەرێمی كوردستان، تاوەكو ئێستاش 70 تیرۆرست لە پارێزگاكانی هەولێر و سلێمانی دەستگیر كراون.
فەرماندەی دژە تیرۆر هێمای بۆ ئەوەش كردووە، هێزەكانیان توانای گەیشتن بە سەرجەم گروپە تیرۆرستییەكانیان هەیە و بابەتەكە تەحەدایە لە نێوان تیرۆر و دژە تیرۆردا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group