بەهۆی بۆردومانەكانی هەرێمەوە ئەنجامدانی ڤێستیڤاڵێك راگیرا

29/09/2022

وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە رونكردنەوەیەكدا ئاشكرایكرد كە بەهۆی بۆردومانەكانی كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە چالاكییەكانی ڤێستیڤاڵێكی راگرت. 
لە رونكردنەوەكەدا وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی هەرێم رایگەیاندوە، بڕیاربو رۆژانی 29-9 تا 2-10 هەشتەمین فێستیڤاڵی كلتورە جیاوازەكان كە ساڵانە وەزارەتمان ئەنجامی دەدات لە رانیەو بەئامادەبونی چەندین گروپ و تیپی هونەری لەچەندین وڵاتی جیهان سازبكرێت، بەڵام بەهۆی ئەو بارودۆخە نەخوازراوەی پێشهات، لە بۆردومانكردنی خوشك و برایانی رۆژهەڵات و شەهیدبونی ژمارەیەك هاووڵاتی مەدەنی، بەبڕیاری وەزیری رۆشنبیری و لاوان فێستیڤاڵەكە راگیرا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group