چوار هەزار پرۆژەی پەلەوەری داخراون

29/11/2022 عێراق

نەوا-
لیژنەی كشتوكاڵی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق تەئكیدیكردەوە، 4 هەزار پرۆژەی پەلەوەری داخراون و راسپاردەیان بۆ هاوردەكردنی هێلكەو پەلەوەر كردوە.
ئیبتسام هیلالی ئەندامی ئەنجومەنی كشتوكاڵ و ئاو و زۆنگاوەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاندوە، عیراق خاوەنی نزیكەی 6 هەزار پرۆژەی پەلەوەرییە بەداخەوە 4 هەزار پرۆژە راگیراون، بڕیاری پێشوی وەزارەتی كشتوكاڵ بۆ هاوردەكردن و پارێزگاری نەكردن لە بەرهەمی ناوخۆیی كاریگەریی نێگەتیڤی لەسەر ئەو پرۆژانە داناوە.
هیلالی راشیگەیاندوە، پاراستنی بەرهەمی ناوخۆیی لە پێشودا نەبوە هەروەها قاچاخیش لە دەروازەكانەوە كۆنترۆڵ نەكراوە بۆیە وەك لیژنەكەیان هەوڵی جدی دەدەن بۆ راگرتنی هاوردەكردن تا خۆبژێوی لە بەرهەمی هێلكەو پەلەوەردا بەدەستبهێنین، داواشمانكردوە پێناسەی گومرگی بۆ بەرهەمی ناوخۆیی بكرێت و ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری بۆ ئەو پێناسەیە دەركرد تا بەرهەمی هێلكەو پەلەوەرو بەرهەمە كشتوكاڵیەكان پارێزراوبن، بەڵام تائێستا جێبەجێ نەكراوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group