فەتح: 75 كەس داوای یاساییان لەسەر مستەفا كازمی تۆمار كردووە

01/12/2022 عێراق

نەوا -
سەركردەیەكی هاوپەیمانی فەتح دەڵێت، مستەفا كازمی سەرۆكی پێشووی حكومەت تاوەكو ئێستا لە عیراقە و قەدەغەكردنی گەشت لێی پەیوەندی بە دادگاوە هەیە، تاوەكو ئێستا 75 كەس داوای یاساییان لە دژی تۆمار كراووە.
عەلی فەتلاوی ئەندامی هاوپەیمانی فەتح لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا وتویەتی، مستەفا كازمی لە عیراقە و نەڕۆیشتووە، 75 داوای یاسایی لەسەری تۆمار كرداوە بە چەندین تۆمەت.
رونیشیكردووەتەوە، چونكە ناوبراو بەرپرسی راستەوخۆی حكومەتی پێشوو بوو و ئەوەی لەو حكومەتەدا رویداوە لەسەر شانی ئەوە.
ئەو سەركردەیەی فەتح ئاماژەی بەوەشداوە، ئەگەری مانەوەی كازمی لە عیراق و قەدەغەی گەشتكردن لێی وەك لە چەندین بەرپرسی تر قەدەغە كراوە، پەیوەندی بە بڕیاری دادگاوە هەیە، بەتایبەتی كە ئێستا گەل داوای لێپێچینەوە لە گەندەڵكاران دەكات، پۆستەكەیان هەرچییەك بێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group