پسپۆڕێكی ئابوری: پەیوەندی عیراق و چین لەبازرگانیدا هێڵی سوری بەزاندوە

01/12/2022 عێراق

پسپۆڕێكی ئابوری دەڵێت: عیراق هێڵی سوری بەزاندوە لە پەیوەندییەكانی لەگەڵ چینداو قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەنێوانیاندا 44 ملیار دۆلاری تێپەڕاندوە لەمساڵدا.
نەبیل مەرسومی پسپۆڕی بواری ئابوری بڵاویكردۆتەوە، وەزارەتی بەرگری ئەمریكا (پێنتاگۆن) هۆشداری داوەتە عیراق و چەند وڵاتێكی تر لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست كە هەماهەنگی نێوانیان لەگەڵ چیندا بەهێزە چونكە كاریگەریی خراپی لەسەر پەیوەندییەكانیان لەگەڵ ئەمریكا دادەنێت.
راشیگەیاندوە، چین گەورەترین هاوبەشی بازرگانی عیراقەو قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەنێوانیاندا لە 10 مانگی رابردودا گەیشتۆتە 33.7 ملیار دۆلار واتە تا كۆتایی ئەمساڵ دەگاتە 40 ملیار دۆلار.
رونیشیكردۆتەوە، عیراق نەوت بۆ چین دەنێرێت و لە بەرامبەریشدا كەلوپەل لەو وڵاتەوە هاوردە دەكات، هەروەها كۆمپانیاكانی چین چانسی كاركردنی زیاتریان لە عیراق هەیە لەبواری بیناسازی و وزەدا كە ئێستا لەپێنج كێڵگە كاری وەبەرهێنان لە نەوتدا دەكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group