وەزارەتی پەیوەندییەكانی عیراق هۆشداری دەداتە كۆمپانیاكانی ئینتەرنێت

03/12/2022 عێراق

نەوا
وەزارەتی پەیوەندیەكانی عیراق جەخت لە دابەزاندنی نرخی ئینتەرنێت دەكاتەوە و هۆشداریش دەداتە ئەو كۆمپانیانەی كە پابەند نابن بە بڕیارەكەوە.
وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردووەتەوە، دووبارە دڵنیایی دەدات لەوەی كە بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران نرخی هێڵەكانی ئینتەرنێت بە رێژەی 20% دادەبەزێنرێن.
ئەوەش هاتووە، سەرجەم كۆمپانیاكان و دابینكەرانی ئینتەرنێت و وەكیلەكان ئاگادار دەكەنەوە، كە پابەندی ئەو بڕیارەبن و بە پێچەوانەوە روبەڕووی لێپێچینەوەی یاسایی دەبنەوە.
لە چەند رۆژی رابردوودا وەزارەتی پەیوەندیەكانی عیراق ئاشكرای كرد، كە لە بەرواری 1/12/2022ەوە پێویستە نرخی هێڵەكانی ئینتەرنێت بە رێژەی 20% داببەزێنرێن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group