پێویستە وەڵامی داواكاری مامۆستایانی وانەبێژ بدرێتەوە

04/12/2022

نەوا-
پەرلەمانتارێكی كوردستان رایگەیاند: چەند ساڵە نەتوانراوە كێشەو گرفتەكانی مامۆستایانی وانەبێژ چارەسەر بكرێت.
سەرچنار ئەحمەد ئەندامی پەرلەمانی كوردستان بڵاویكردۆتەوە، چەند ساڵە حكومەتی هەرێم و وەزارەتی پەروەردە نەیانتوانیوە كێشەو گرفتەكانی مامۆستایانی وانەبێژ چارەسەربكەن، ئەو یاسایەش كە لەپەرلەمان دەرچو (یاسای پەروەردەو فێركردن) راستە كەیسی مامۆستایانی وانەبێژی بەیاسایی كرد، بەڵام لەئاست داواكاری و چارەسەری گرفتەكانیاندا نەبو، بۆیە جارێكی تر مامۆستایانی وانەبێژ پەنایان بردەوە بۆ شەقام و بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندن.
سەرچنار ئەحمەد راشیگەیاندوە، داواكاری مامۆستایانی وانەبێژ رەوایە، پێویستە حكومەت و وەزارەتی پەروەردە لەئاستی بەرپرسیاریدابن بۆ وەڵامدانەوەی داواكارییەكانیان، چۆن سود لە خزمەت و پڕكردنەوەی میلاكیان وەردەگرن بەهەمان شێوەش مافەكانیان بدەن و مافی ئەوانیش تەنها داوای دامەزراندنە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group