فەتح: كورد بۆ مەبەست و بەرژەوەندی پشتیوانی مادەی 140 دەكات

04/12/2022

نەوا-
سەركردەیەكی هاوپەیمانی فەتح رایدەگەیەنێت، مادەی 140 هیچ لایەنێك پشتیوانی ناكات تەنها كورد نەبێت.
محەمەد بەیاتی سەركردەی هاوپەیمانی فەتح بە سیاتی ئەلمەعلومەی راگەیاندوە، مادەی 140 نوێ نییە، بەڵكو ئەوكات لە یاسای بەڕێوەبردنی كاتی دەوڵەتی عیراقدا هەبوو جێبەجێ نەكرا، دواتر خستیانە ناو دەستورەوە تاكۆتایی ساڵی 2007 ئەویش جێبەجێ نەكرا، چونكە ناكۆكی لەسەر بو نەك لەنێوان پێكهاتەكانی كەركوكدا بەڵكو لەنێوان سەرجەم تائیفەكانی عیراقدا هیچ لایەك پشتیوانیان نەكرد جگە لە كورد نەبێت ئەویش بۆ بەدەستهێنانی مەبەست و بەرژەوەندی تایبەتی بو.
بەیاتی راشیگەیاندوە، بۆچونی یاساناسان لەبارەی مادەی 140ـەوە رونكراوەتەوە كە لەدوای ساڵی 2003 وە بۆچی جێبەجێ نەكراوە، هەندێك پێیانوایە هێزی یاسایی خۆی لەدەستداوە هەروەها هەندێكی تر دەڵێن جێبەجێكردنی دەبێتە هۆی دروستكردنی كینەو كێشەیەك كە ئەنجامەكەی بۆ كەركوك باش نابێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group