زانایان: لوت هۆكاری توشبوونە بە پەتا و هەڵامەت

07/12/2022 هەمەڕەنگ

نەوا -
لەگەڵ دەركەوتنی سەرەتای سەرمادا حاڵەتەكانی توشبوون بە سەرما و هەڵامەت زیاد دەكەن، ئەوەش وای لە زانایان كردووە كە بیر لە هۆكارەكەی بكەنەوە و لە نوێترین توێژینەوەدا باس لەوە دەكەن، هۆكارەكەی لوتە.
رۆژنامەی "زە سەن"ی بەریتانی بڵاویكردووەتەوە، زانایان لە توێژینەوەیەكی نوێدا باس لەوە دەكەن لەكاتی دەركەوتنی سەرما و وەرزی زستان سیستمی بەرگری لوت كە شەڕی دژی ڤایرۆسەكان دەكات، بەهۆی دابەزینی پلەكانی گەرماوە تووشی سڕبوون دەبێت، هەر ئەوەش هۆكاری زیادبوونی ژمارەی توشبووانە بە هەڵامەت و ئەنفلۆنزا.
رونیشكراوەتەوە، ئەو ڤایرۆسە لە كەسی توشبووەوە دەگوازرێتەوە بۆ كەسانی تر بەهۆی دانیشتن لە شوێنە داخراوەكاندا و بەوەش دەبێتە پەتا و بڵاودەبێتەوە.
لای خۆیەوە بنجامین بلێر نوسەری نوێژینەوەكە باسی لەوە كردووە، پێشتر هۆكاری روون نەبوو بۆ زیادبوونی ژمارەی توشبووانی ئەنفلۆنزا لە مانگە ساردەكاندا، بەپێی توێژینەوەكە خانەكانی ناو دەرچەی لوت ملیارەها رژێنی كوشندە دەردەدەن كاتێك هەست بە بوونی بەكتریا و ڤایرۆس دەكەن، ئەو دەردراوانەش تەنها دژی بەكتریا و ڤایرۆسەكان شەڕ ناكەن، بەڵكو خانەكانی دەوروبەریشیان ئاگادار دەكەنەوە لەوەی كە خۆیان بپارێزن.
زانایان دەڵێن، تاقیكردنەوە لەسەر ڤایرۆسی كۆرۆنا و چەند ڤایرۆسێكی تر كراوە كە دەبنە هۆی هەڵامەت لە پلە گەرما نزمەكاندا، دەركەوتووە ئەو كەسانەشی كە تەندروستییەكی باشیان هەیە، كاتێك پلەی گەرما لەناو لوتیاندا دادەبەزێت، وەڵامی سیستمی بەرگری دادەبەزێت بۆ نیوە لەچاو ئەو كاتانەی پلەی گەرمای ناو لوت بەرزە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group