وتەبێژی نەوەی نوێ: زۆرمان داهاتی نەوت بینی ئینجا نۆبەی هەنارە

08/12/2022

نەوا-
جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەبارەی هەناردەكردنی هەنار بۆ دەرەوەی وڵات رایگەیاند: زۆرمان داهاتی نەوت بینی، ئینجا نۆبەی هەنارە.
هیمداد شاهین وتەبێژی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بڵاویكردۆتەوە، حكومەتی هەرێم لە داهاتی نیو ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانە یەك سودی بۆ گەنج و خەڵكی ئەم هەرێمە نەبوە.
راشیگەیاندوە، حكومەتی هەرێم باجی لەسەر خەڵك و كاسبكاران بە چەند هێندە زیادكردوە، تەنانەت موچەش لەكاتی خۆیدا نادات، كەچی دەڵێت هەنارمان هەناردە كردوەو وەكو دەستكەوت بەخەڵك دەیفرۆشێتەوە.
پێشتر كاروانێكی هەنار لە هەرێمی كوردستانەوە رەوانەی بازاڕەكانی دەرەوە كراو لە پرێس كۆنفرانسێكیشدا جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: لە چەند رۆژی داهاتودا كاروانێكی دیكەی هەناری هەرێمی كوردستان هەناردە دەكرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group