بەمنزیكانە ژنانی رزگاربوی دەستی داعش موچەكانیان بۆ خەرجدەكرێت

08/12/2022

نەوا-
داوا لە وەزیری دارایی عیراق دەكرێت موچەی رزگاربوانی ژنانی ئێزدی لە دەستی چەكدارانی رێكخراوی داعش خەرج بكرێت.
بەگوێرەی راگەیەنراوێك، نەرمین مەعروف ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق سەردانی تەیف سامی وەزیری دارایی و ئابوری كردوە بەمەبەستی بەدواداچون بۆ موچەی ژنانی رزگاربوی دەستی رێكخراوی چەكدارانی داعش.
لەو سەردانەدا باس لە دوا رێكارەكانی وەزارەتی دارایی كراوە سەبارەت بە خەرجكردنی موچەی ئەو كەسانەی یاسای رزگاربوانی ژنانی ئێزدی لەدەستی چەكدارانی داعش دەیانگرێتەوە كە لە یاسای ئاسایشی خۆراك بڕی 25 ملیار دیناری بۆ تەرخانكراوە.
ئاماژە بەوەشكراوە كە ئەو پەرلەمانتارە تائێستا بۆ بەدواداچون لەبارەی مافی ئەو رزگاربوانە  چەند جارێك نوسراو و سەردانی هەردوو وەزارەتی دارایی و كارو كاروباری كۆمەڵایەتی عیراقی كردوەو لەئێستادا زۆربەی رێكارەكان تەواوبون و لە ئایندەیەكی نزیكدا موچەكانیان بۆ خەرجدەكرێت .

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group