توێژینەوەیەكی نوێ ئاشكرای كرد بۆ یەكەمجار كام نەتەوە پشیلەی كردووە بە هاوڕێی

14/12/2022 هەمەڕەنگ

نەوا -
پشیلە بە یەكێك لە گیاندارە ماڵییە میلـلیەكان لە جیهادا دادەنرێت، بەڵام ئەوەی ئایا چ نەتەوەیەك بۆ یەكەمجار پشیلەیان وەك گیاندارێكی ماڵی بەكارهێناوە و هاوڕێیەتییان كردووە جێی باس و خواسێكی زۆر بوو، یەكێك لە بۆچوونە بەهێزەكانیش ئەوەیە كە میسریەكان بوون، بەڵام توێژینەوەیەكی نوێ راستیەكان ئاشكرا دەكات.
بەپێی توێژینەوەكە كە زانكۆی "میزوری" ئەمریكی ئەنجامیداوە، بۆ یەكەمجار كە پشیلە وەك گیاندارێكی ماڵی بەكارهێنراوە 12 هەزار ساڵ پێش ئێستا بووە، ئەویش لە ناوچەی "هیلالی بە پیت" واتا لە ئێستای عیراق و دەورەبەری.
رونیشكراوەتەوە، پێش میسریەكان لەو ناوچەیە پشیلە لەلایەن جوتیارانەوە بەكارهێنراوە، ئەوەش بەهۆی ئەو گۆڕانكاریەوە بووە كە لە ژیانی مرۆڤدا رویداوە و مرۆڤ لە راوچییەوە بووە بە جوتیار.
لە توێژینەوەكەدا نمونەیی بۆماوەیی زیاتر لە هەزارر پشیلە وەرگیراوە لە هەموو ناوچەكانەوە، دەركەوتووە كە رەگەزی "پشیلەی ماڵی" بۆ یەكەمجار لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە هاتووە و دواتر بە جیهاندا بڵاوبووەتەوە.
ناوچەی هیلالی بەپیت، ئێستا عیراق و شام و باكوری كوێت و بەشێكی رۆژهەڵاتی توركیا و خۆرئاوای ئێران دەگرێتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group