ئەو روداوانە چیبون كە لە 2022دا جیهانی هەژاند؟

21/12/2022 هەمەڕەنگ

نەوا-
لەسەرەتای ساڵی 2022ـەوەوە تائێستا 10 روداوی گرنگ رویانداوە كە كاریگەرییەكانی كاردانەوەی جیهانی بەدوای خۆیدا هێناوە، لەگەڵ نزیكبونەوەی كۆتا رۆژەكانی ساڵی 2022، كۆمەڵێك روداوی گرنگ لە ماوەی ئەم ساڵەدا رویانداوە كە دەكرێت جارێكی دیكە دوبارە نەبنەوە بەهۆی تایبەتمەندی و كاریگەرییەكەیەوە، هەروەها ئەو روداوانە بۆتە هۆی ئەوەی كە سەرنجی میدیاكان و خەڵكی لە تەواوی جیهاندا بەلای خۆیدا رابكێشێت، ئەوانیش بریتین لە :-
1- شی جین بینگ لە سعودیەوە بۆ هاواری واشنتۆن:
 7 كانونی دوەم لە سەردانێكی مێژوییدا شی جین بینگ سەرۆكی چین گەیشتە سعودیە بۆ دەروازەی وزەی جیهانی، لەوێ لەگەڵ سەركردە عەرەبەكان كۆبۆوە، لەوكاتەدا لێدوانە رۆژئاواییەكان ئیدانەی سەردانەكەیان كرد.
2-  گیانلەدەستدانی رەیان لەناو بیردا:
 1ی شوبات منداڵێك بە ناوی رەیان كە تەمەنی 5 ساڵان بو لە مەغریب كەوتە ناو بیرێكی قوڵی 62 مەترییەوە، روماڵێكی بەرفراوانی بۆ كراو خەڵكی لە چاوەڕوانی رزگاركردنیدا بون، دوای چەند رۆژێك لە هەڵكۆڵینی بیرەكەو پاش دەرهێنانی گیانی لەدەستدا.
3- پرۆسەی سەربازی ئۆكرانیا لە دژی روسیا: 
بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەممە 24ی شوبات ڤلادیمر پوتین سەرۆكی روسیا لە وتارێكدا دەستپێكردنی ئۆپراسیۆنێكی سەربازی تایبەتی لە دۆنباس راگەیاند، باسی لەوەشكرد ئامانجی ئۆپراسیۆنەكە پاراستنی ئەو كەسانەیە كە ماوەی هەشت ساڵە لەلایەن رژێمی كیێڤەوە جینۆساید كراون، بە چەك روبەڕوی دادگایان دەكەینەوە.
4- ئیلۆن مەسك تویتەری كڕییەوە:
 25ی نیسان ئیلۆن مەسك هاودامەزرێنەر و بەڕێوەبەری  كۆمپانیای تێسلاو سپەیس ئێكس، بو بە خاوەنی پلاتفۆڕمی تویتەر بە گرێبەستێك كە بەهای نزیكەی 44 ملیار دۆلار بوو، دوابەدوای ئەوەش دۆناڵد ترامپ سەرۆكی پێشوی ولایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا كە دەست بەسەر هەژماری تویتەرەكەیدا گیرابو بۆی گەڕێنرایەوە.
5- گەشتی بایدن بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست:
 15ی تەموز جۆ بایدن سەرۆكی ولایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لە گەشتێكدا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست گەیشتە وڵاتی سعودیە، سەردانەكەی بایدن مشتومڕێكی زۆری لە میدیاكانی ئەمریكا دروستكرد، بەتایبەتی دوای لێدوانەكانی سەرۆكی پێشوی ئەو وڵاتە كە تێیدا هێرشی كردە سەر سعودیە.
6- سەردانی پیلۆسی بۆ تایوان: 
لە مانگی ئابدا نانسی پیلۆسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا لە گەشتێكدا سەردانی تایوانی پایتەختی چینی كرد، سەرەڕای هۆشدارییەكانی چین سەبارەت بە دەرئەنجامەكانی ئەم هەنگاوە، چونكە پەكین تایوان بە بەشێك لە خاكی خۆی دەزانێت و دژایەتی ئەوەش دەكات هەر پەیوەندییەكی دەرەكی فەرمی راستەوخۆ لەگەڵ دورگەكەدا هەبێت، واشنتۆن هەوڵیدا شەڕێكی نێودەوڵەتی هەڵبگیرسێنێت.
7- ناڕەزایەتیەكانی ئێران: 
مانگی ئەیلولی ئەمساڵ شەپۆلێكی ناڕەزایەتی دژی حكومەتی ئێران لە سەرتاسەری ئەو وڵاتەدا سەریهەڵدا، ئەویش لەدوای مردنی مەهسا ئەمینی تەمەن 22 ساڵ لەلایەن پۆلیسی ئیرشادی تاران دەستگیركرا و دواتریش گیانیلەدەستدا.
8- كۆچی دوایی شاژنە ئیلیزابێس:
 8ی ئەیلول لەكۆشكی باكینگهام شاژنی بەریتانیا ئەلیزابێسی دوەم لە تەمەنی 97 ساڵیدا كۆچی دواییكرد، ئەمەش دوای ئەوەی هەواڵی تێكچونی باری تەندروستی بڵاوبویەوە، پاشان گرێبەستی "كۆمنوێلس" هەڵوەشایەوە.
9- موشەكەكانی كۆریای باكورو دەریای ژاپۆن:
 مانگی تشرینی یەكەم كۆریای باكور موشەكێكی بالیستی بەسەر ژاپۆندا هەڵدا، موشەكەكە مەودای 4500 كیلۆمەتری بڕی پێش ئەوەی بكەوێتە ناو زەریای ئەتڵەسییەوە.
10- جامی جیهانی قەتەر (2022): 
18ی كانونی دوەم لە كۆتا یاریدا، ئەرجەنتین بۆ سێیەمجار لە مێژوی خۆیدا مۆندیالی بەدەستهێناو لیۆنێل مێسی بە جامە زێڕینەكەوە بینرا، دوای ئەوەی لەگەڵ فەرەنسا 3-3 یەكسانبون و لە لێدانی یەكلاكەرەوەدا  سەركەوتنیان بەدەستهێنا. 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group