كوپەڵەیەكی سەردەمی ساسانیەكان لەهەرێم دۆزرایەوە

05/01/2023 هەمەڕەنگ

نەوا-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی شوێنەوارو كەلەپوری هەرێم، كوپەڵەیەك دەدۆزرێتەوە كە مێژوەكەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ساسانیەكان.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی شوێنەوارو كەلەپوری هەرێم بڵاویكردۆتەوە، دوای ئاگاداركردنەوەمان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژهەڵاتی هەولێر- كۆیە كە لە یەكێك لە گوندەكانی سنوری قەزای كۆیە لەكاتی جوتكاری گۆزەیەك بەدەركەوتوە، بەشی پشكنینی فەرمانگەكەیان  سەردانی كردو دەركەوت دەكەوێتە پێگەیەكی شوێنەواریی كە پێشتر تۆمار كراوە.
‌راشیگەیاندوە، لە رۆژی 3-1 لیژنەی پشكنین لەفەرمانگەی شوێنەوارو كەلەپوری كۆیە كارەكانی دەرهێنانی كوپەڵكەی دەستپێكردو بەسەلامەتی كوپەڵەكە دەرهێنرا، بەپێی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان ئەم پارچە شوێنەوارە كە كوپەڵەیەكی قەبارە گەورەی خەزنكردنی دانەوێڵەیەو مێژوەكەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ساسانییەكان لەنێوان ساڵانی (224-636)ی زایینی.

 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group