بە تەمەنترین مرۆڤی جیهان كۆچی دواییكرد

18/01/2023 هەمەڕەنگ

نەوا-
خانەی بەساڵاچوانی فەرەنسا رایگەیاند، بەتەمەنترین هاووڵاتی زیندو لەجیهاندا بە ناوی لوسیل راندۆن لە تەمەنی 118 ساڵیدا كۆچی دواییكرد.
بڵاوكراوەتەوە، لوسیل كە ناسراوە بە (خوشكە ئاندرێ) لە باشوری فەرەنسا لە شارۆچكەی ئەلیس لەساڵی 1904 لەدایكبوەو راهیبێكی فەرەنسیش بوە، لەساڵی 2021 داو لەكاتی هاتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا یەكێك بوە لەو هاوڵاتیە بەتەمەنانەی لەو نەخۆشییە رزگاریبوە، لەوكاتەدا تەمەنی 116 ساڵ بوە  لە پشكنینەكەشدا بەهۆی كەمی نیشانەكانی كۆڤید-19وە دەركەوتوە كە ناوبراو هەستی بەهیچ نەخۆشییەك نەكردوە، ئەوەش وایلێكرد لەوكاتەدا ببێتە مانشێتی رۆژنامەكان لە ناوخۆو دەرەوەی وڵاتدا.
لەلایەكی ترەوە گروپی توێژینەوەی پیریی رایگەیاندوە، بەتەمەنترین كەسی زیندوی جیهان لەئێستادا ناوی ماریا برانیاس مۆرێرایەو لەئیسپانیا نیشتەجێیە تەمەنی 115 ساڵە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group