ئاندرو تەیت: هەموان دەزانن بێتاوانم، خودا راستییەكان دەزانێت

26/01/2023 جیهان

نەوا-
پاش دەستگیركردنی ئاندرو تەیت كەسایەتی كاریگەری سۆشیال میدیا لەلایەن پۆلیسی رۆمانیا بەتۆمەتی بازرگانیكردن بە مرۆڤەوە رایگەیاند: بێتاوانم و بەڵگەكانی دژم بەهێز نین.
داواكاری گشتی رۆمانیا بڵاویكردۆتەوە، لێكۆڵینەوەی زیاترمان دەستپێكردوە سەبارەت بە كەیسی بازرگانیكردن بە مرۆڤ و دەستدرێژی سێكسی لەلایەن ئەندرو تەیت، بەڵام ناوبراو ئەو دۆسیەیەی خراوەتە پاڵی بە پوچەڵ ناوی بردو دوای كۆتاییهاتنی دانیشتنەكەی دادگا بۆ میدیاكان وتی: هیچ بەڵگەیەك لە دۆسیەكەمدا نیە، چونكە هیچ هەڵەیەكم نەكردوەو هەموان دەزانن كە من بێتاوانم، هەوڵدەدرێت سیناریۆم بۆ دابڕێژن، بەڵام خودا راستییەكان دەزانێت.
لەئێستادا تەیت و تریستیانی برای و دوو ژنی رۆمانی لەژێر لێكۆڵینەوەدان بەهۆی ئەوەی گوایە گروپێكی تاوانكاری رێكخراو و بازرگانیكردن بە مرۆڤیان دروستكردوە، هەروەها ژنانیان ناچاركردوە بۆ كاری زۆرەملێ و نەشیاو لەپێناو بەدەستهێنانی سودی دارایی.
ئاندرو تەیتی ملیۆنێر پێشتر پاڵەوانی یاری كیك بۆكسینگ بوەو لە ئێستادا بەهۆی قسەكانیەوە خاوەنی هەوادارێكی زۆرە، گوێگرێكی زۆری لە سەرانسەری جیهانەوە هەیەو بەهۆی كاریگەرییەكەیشی لە زۆربەی پلاتفۆرمەكانی سۆشیال میدیا باند كراوە،  یەكێك بوە لەو كەسانەی لە گوگڵ زۆرترین گەڕانی بۆ كراوە لەم دواییانەشدا پێش دەستگیركردنی موسوڵمان بونی خۆی راگەیاند.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group