جەنراڵێكی ئەمریكی: ساڵی 2025 جەنگی ئەمریكا و چین رودەدات

28/01/2023 جیهان

نەوا – 
مایكڵ مینیهان جەنراڵی هێزی ئاسمانی ئەمریكا پێی وایە، ساڵی 2025 وڵاتەكەی لەگەڵ چیندا دەكەوێتە جەنگەوە، ئەوەش بەهۆی تایوانەوە، هۆشداریش دەدات لە بەرزی ئاستی مەترسیەكانی ئەو جەنگە.
مینیهان لە یاداشتنامەیەكی ناوخۆیی وەزارەتی بەرگری وڵاتەكەی وتویەتی، هیوادارە هەڵەبێت، بەڵام هەستەكانی پێی دەڵێن كە لە ساڵی 2025دا ئەمریكا لەگەڵ چیندا دەكەوێتە جەنگەوە.
لە یاداشتنامەكەدا ئەوەش هاتووە، ئاستی مەترسیەكانی ئەو جەنگە بەرز دەبێت، بۆیە داوا دەكات راهێنان بە هێزە چەكدارەكانی وڵاتەكەی بكرێت بۆ پێكانی ئامانجەكان و سەربازان ببرێنە مەیدانی راهێنان.
ئەو جەنراڵە ئەمریكییە پێشی وایە، چونكە لە ساڵی 2025دا سەرۆكی چین هۆكار و دەرفەتی دەبێت بۆ هێرش كردنە سەر تایوان، ئەوەش دوای هەڵبژاردنی تایوان دێت لە ساڵی 2024 و چین دەست دەكات بە جوڵە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group