سامانە سروشتیەكان: دابینكردنی نەوت لەسەر داوای هیچ لایەنێكی سیاسی نەبوە

28/01/2023

نەوا-
وەزارەتی سامانە سروشتیەكانی هەرێم لەبارەی گەیشتنی نەوتی سپی لە بەغداوە رونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە.
لە راگەیەنراوێكدا وەزارەتی سامانە سروشتیەكان بڵاویكردۆتەوە، رۆژی 28-1 حكومەتی فیدرال 60 تەنكەر نەوتی سپی بۆ هەرێمی كوردستان نارد، ناردنی ئەم 2 ملیۆن لیترەی نەوتی سپی لەسەر داوای هیچ لایەنێكی سیاسی نەبوە، بە بەراورد لەگەڵ زیاتر لە 254 ملیۆن لیتر پێداویستی ناوخۆیی هەرێم بڕێكی زۆر كەمە. 
وەزارەتی سامانە سروشتیەكان راشیگەیاندوە، تائێستا زیاتر لە 64 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بەنرخی پاڵپشتیكراو لەناوچە شاخاوییەكان دابەشكراوەو ئەم 2 ملیۆن لیترەش بە هەماهەنگی لەگەڵ پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكان بێبەرامبەر بەسەر خەڵكی هەژارو كەمدەرامەتدا دابەشدەكرێت كە هاوكاتە لەگەڵ تەواوبونی  پرۆسەی دابەشكردنی نەوتی سپی لەناوچە شاخاوییەكان و دەستپێكردنی لە ناوچەكانی دەوروبەردا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group