پاكستان.. 40 كەس لە پاسێكدا گیانیان لەدەستدا

29/01/2023 جیهان

نەوا -
بەهۆی كەوتنە خوارەوەی لە پردێك و تەقینەوەی پاسێك، 40 كەس لەهەرێمێكی خۆرئاوای پاكستان گیانیان لەدەستدا.
حكومەتی پاكستانی بڵاویكردووەتەوە، پاسێك دوای ئەوەی لە پردێكەوە كەوتووەتە خوارەوە تەقیوەتەوە، بەهۆی ئەوەشەوە زۆرینەی سەرنشینەكانی گیانیان لەدەستداوە.
حەمزە ئانجوم كە یەكێكە لە بەرپرسەكانی ناوچەی "لاسبیلا" لە هەرێمی بلوجستان سەبارەت بە روداوەكە وتویەتی، پاسەكە 48 كەسی تێدا بووە و بەهۆیەوە 40یان گیانیان لەدەستداوە و ناتوانرێت تەرمەكان بناسرێنەوە.
میدیاكانی پاكستان ئاشكرایان كردووە، پاسەكە كێشاویەتی بە ستونێكی سەر پردەكەدا و بەهۆی ئەوەشەوە رێچكەی خۆی گۆڕیوە و پردەكەی بڕیوە و كەوتووەتە خوارەوە، دواتریش تەقیوەتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group