بەهۆی سەرپێچییەكی هاتووچۆوە بەرپرسێكی ژاپۆن لەسەر كارەی لابرا

29/01/2023 جیهان

نەوا - 
 سەرچاوەكانی هەواڵی ژاپۆن بڵاویان كردووەتەوە، هیرۆكازۆ ماتسونو وەزیری كاروباری حكومەتی ژاپۆنی یەكێك لە یاریدەدەرەكانی كە سكرتێری بووە لەسەر كارەكەی لابردووە، ئەوەش دوای ئەوەی سەرپێچی رێساكانی هاتووچۆی كردووە.
باس لەوەش كراوە، سكرتێرەكەی كە تەمەنی 49 ساڵە لە یەكێك لە ریستۆرانتەكانی شاری "شیبا" لە رۆژهەڵاتی تۆكیۆی پایتەخت لە رێژەی رێگەپێدراو زیاتر مەی خواردووەتەوە و دواتر ئۆتۆمبێلەكەی بەرەو ماڵەوە لێخوڕیوە، بەڵام پۆلیسی هاتووچۆ لەكاتی گەڕانێكی هەڕەمەكیدا وەستاندویانە و پشكنینی رێژەی مەییان بۆ كردووە.
ئاژانسی رام سەبارەت بە روداوەكە بڵاویكردووەتەوە، وەزیری كاروباری حكومەتی ژاپۆن لای خۆیەوە داوای لێبوردنی كردووە بەهۆی ئەوەی نەیتوانیوە كۆنترۆڵی سكرتێرەكەی بكات چونكە ئەو سەرپەرشتیاریەتی.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group