هەڵەبجە.. چەندین چەك و تەقەمەنی دەستیان بەسەردا دەگیرێت

29/01/2023

نەوا-
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە بڵاویكردەوە، هێزەكانی پاسەوانی سنور لە تەوێڵە دەستیان بەسەر چەندین چەك و تەقەمەنیدا گرتوە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوە كردوە، فەوجی دوی پاسەوانی سنوری هەڵەبجە لەسنوری تەوێڵە دەستیان گرتوە بەسەر 15 دەمانچەی جۆری توركی و 13 چەكی جۆری كڵاشینكۆف و 3 هەزارو 500 گوللـەی دەمانچەدا.
راشیگەیاندوە، چەك و تەقەمەنییەكان رادەستی بنكەی پۆلیسی تەوێڵە كراو دۆسیەی لێكۆڵینەوەی بۆ كراوەتەوە، بەبڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوەی هەڵەبجە رەوانەی وەزارتی ناوخۆ دەكرێت. 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group