بەرگری ئێران: بە فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان هێرش كراوەتە سەرمان

29/01/2023 جیهان

نەوا-
لەشاری ئەسفەهانی كۆماری ئیسلامی ئێران تەقینەوە لە دامەزراوەیەكدا رویداو دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتەش رایانگەیاندوە هێرشی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بوە.
لەشاری ئەسفەهان تەقینەوەیەك لە دامەزراوەیەكی بەرهەمهێنانی تەقەمەنی سەر بە وەزارەتی بەرگریی ئەو وڵاتە رویداو پارێزگاری شارەكە باسی لەوە كرد كە  روداوەكە زیانی گیانی نەبوە.
لە راگەیەنراوێكیشدا وەزارەتی بەرگریی ئێران بڵاویكردۆتەوە، هۆكاری تەقینەوەكە هێرشی فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوانی بچوك بوە بۆ سەر دامەزراوە سەربازییەكە.
لە راگەیەنراوەكەی وەزارەتی بەرگری ئێراندا هاتوە، بە بەكارهێنانی فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانی بچوك هێرشێكی شكستخواردو كراوەتە سەر یەكێك لە دامەزراوەكانی سەر بە وەزارەتی بەرگریی و یەكێكی تر لە فڕۆكەكان لەلایەن هێزی بەرگری ئاسمانی دامەزراوەكەوە خراوەتەخوارەوەو زیانێكی كەم بەر دامەزراوەكە كەوتوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group