بەرگری شارستانی سۆران ژمارەیەك قوتابی رزگار دەكات

30/01/2023

نەوا-
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران بڵاویكردەوە، بەهۆی كەوتنەوەی ئاگر لەقوتابخانەیەك توانیویانە ژمارەیەك قوتابی رزگار بكەن.
لە راگەیەنراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران ئاماژەی بەوە كردوە، ئاگادار كراینەوە بەهەبونی روداوێكی ئاگر كەوتنەوە لەقوتابخانەی وەسانی بنەڕەتی تێكەڵاو لەناحیەی قەسرێ، دوایئەوەی تیمی ئاگركوژێنەوەی بنكەكە گەیشتە شوێنی روداوكە  توانیان بیكوژێننەوەو رێگری لە تەشەنە سەندنی بكەن و مەترسی ئاگرەكە لە قوتابخانەكە نەهێڵن.
بەپێی راپۆرتی تیمەكە لەكاتی كەوتنەوەی ئاگرەكەدا ژمارەیەك قوتابی لە ژورەوە گیریان خواردبوو رزگار كران و هۆكاری روداوەكەش سۆپای نەوت بوە، جگە لە زیانی مادی كە سوتانی ژوری مامۆستایان بو  هیچ زیانێكی گیانی بەدواوە نەبوە. 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group