دەفتەری پاسپۆرت لە عیراقدا نەما

30/01/2023

نەوا-
دەفتەری پاسپۆرت لە عیراقدا نەماو تەنها كار بۆ ئەو هاووڵاتیانە دەكرێت كە مەترسی لەسەر ژیانیان هەیە.
لە ئاگادارییەكدا بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردۆتەوە، ئاگاداری هاوڵاتیانی پارێزگای سلێمانی دەكەنەوە كە دەفتەری پاسپۆرت لەسەرانسەری عیراقدا نەماوە.
بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی داواشی لە هاوڵاتیان كردوە چاوەڕێ بكەن تا ئاگاداریان دەكەنەوە، چونكە ئێستا پاسپۆرت تەنها بۆ ئەو كەسانە دەكرێت كە مەترسی لەسەر ژیانیان هەیە بە هۆكاری نەخۆشی.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group