سۆران عومەر: سزاش رێگەی نەگرت لە سپیكردنەوەی پارە

30/01/2023

نەوا-
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاندوە، دوای ئەوەی سزای چەند بانكێك درا، بەڵام بە ملیارەها دۆلاریان بردۆتە دەرەوەی عیراق و سزاكە رێگری لێنەكردون.
سۆران عومەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بڵاویكردۆتەوە، جێبەجێكردنی سزای بەرەنگاربونەوەی سپیكردنەوەی پارەو تەمویلی تیرۆر بۆ ئەو بانك و كۆمپانیایانەی كە وەسڵی تەزویری گومرگیان پێشكەشی بەبانكی ناوەندی كردوەو ملیارەها دۆلاریان بردۆتە دەرەوە لەئاستێكدا نیە رێگری كردبێت لەو بانك و كۆمپانیایانە تا دۆلار نەبەنە دەرەوەی عیراق بۆ سپیكردنەوەی پارەو دەستگیرۆیی كردنی تیرۆر. 
ئاماژەشیكردوە، لەماوەی 3 ساڵدا سزای مادی 214 ملیار دینار بەسەر ئەو بانكانەدا سەپێنراوە، بەڵام ئەم سزایە ملیارەها دۆلاری پێ براوەتە دەرەوەی عیراق، بۆیە لایان ئاسایی بوە 214 ملیاریش غەرامە بكرێن.
ئەو پەرلەمانتارە وتوشیەتی: بەپێی یاسای بنبڕكردنی سپیكردنەوەو دەستگیرۆییكردنی تیرۆری ساڵی 2015، رێكەوتن و پەیماننامە نێودەوڵەتیەكان ئەوانەی تاوانی سپیكردنەوەی پارەیان لەسەرە لە هەر وڵاتێك بن دەستگیر دەكرێن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group