بانكی ناوەندی پلانەكانی بۆ كۆنترۆڵكردنی نرخی دۆلار خستەڕوو

30/01/2023 عێراق

نەوا-
لە كۆبونەوەیەكدا لەگەڵ موحسین مەندەلاوی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، عەلی عەلاق پارێزگاری بانكی ناوەندی پلانەكانی كۆنترۆڵكردنی بەرزبونەوەی نرخی دۆلاری خستەڕو. 
نوسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عیراق بڵاویكردۆتەوە، موحسین مەندەلاوی  پێشوازی لە پارێزگاری بانكی ناوەندی عیراق كردو جەختی لەسەر پێویستی گەڕاندنەوەی سەقامگیری دارایی  بەتایبەتی نرخی دۆلار  بۆ بازاڕەكانی عیراق بەمنزیكانە كردەوە.
مەندەلاوی جەختیشیكردۆتەوە لە پێویستی پابەندبون بە رێكارە یاساییەكانی پاراستنی ئابوری عیراق لە سەرپێچیەكانی پێشوی، هەروەها جێبەجێكردنی رێكارە جیهانییەكان و بەدواداچون بۆ گواستنەوەو كاری بانكە ئەهلیەكان و كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕ كردنی دراو، لەگەڵ ئەوەشدا بەدواداچون  بۆ هەمو ئەو پێشێلكاریانەی بەرامبەر یاساكانی عیراق كراون، بكرێت.
ئاماژەی بەوەشداوە، رونكردنەوە سەبارەت بەپلانی دارایی و كۆنترۆڵكردنی خراوەتەڕو كە بانكی ناوەندی عیراق كاری لەسەر دەكات بۆ كۆنترۆڵكردنی نرخی دۆلار، هەروەها رێگریش دەكەن  لەسەر ئەو كڕینە گوماناویانەی كە مەبەست لێی زیانگەیاندنە بە ئابوری عیراق.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group