دادگای فیدراڵی لەسەر درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە

30/01/2023

نەوا-
سەرۆكی فراكسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند: رۆژی سێشەممە 31-1 دادگای فیدراڵی لەسەر درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە.
كاوە عەبدولقادر سەرۆكی فراكسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی كوردستان بڵاویكردۆتەوە، رۆژی سێشەممە وادەی دانیشتنێكی تری دادگای فیدراڵە لەسەر سێ سكاڵای نەوەی نوێ و سكاڵایەكی تر لەبەرامبەر درێژكردنەوەی نایاسایی تەمەنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان.
ئاماژەشیكردوە، هیوادارن دادگا بڕیارە دروستەكە بدات بەنایاساییبونی درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمان و ناشەرعیبونی پەرلەمانیش بەواتای نەمانی شەرعیەتی حكومەت و سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان دێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group