زاخۆ.. دوو منداڵ بەهۆی ئاگرەوە گیانیان لەدەستدا

05/02/2023

نەوا-
ئاگر لە كەمپی چەمشكۆ لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ كەوتوەتەوەو بەو هۆیەوە دوو منداڵ گیانیان لە دەستدا.
ئەمیر عەلی بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی زاخۆ رایگەیاندوە: ئاگر لە كەمپی چەمشكۆ لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ كەوتوەتەوەو بەهۆیەوە دوو منداڵی تەمەن یەك ساڵ و چوار ساڵی گیانیان لە دەستداوە.
بە وتەی ئەو بەرپرسەی تەندروستی زاخۆ، بەهۆی ئاگرەكەوە زیانێكی زۆریش بە خێوەتی ئاوارەكان كەوتوە، تائێستا لەبارەی هۆكاری ئاگرەكەوە زانیارییەك لەبەردەست نیەو لەمبارەیەوە لێكۆڵینەوە دەستیپێكردوە.
كەمپی چەمشكۆ دەكەوێتە سنوری قەزای زاخۆ و زیاتر لە 26 هەزار ئاوارەی قەزای شنگالی تێدایەو بە یەكێك لە كەمپە گەورەكان لەڕوی ژمارەی ئاوارەكانەوە دادەنرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group