لەتیف رەشید: ناكۆكییەكان كاریگەریان لەسەر پەیوەندی بەغداو هەولێر نابێت

31/05/2023

نەوا-
لەتیف رەشید سەرۆك كۆماری عیراق رایگەیاند: ناكۆكی و پرسە هەڵپەسێردراوەكان كاریگەریان لەسەر پەیوەندییەكانی نێوان بەغداو هەولێر نابێت.
لەتیف رەشید لە چاوپێكەوتنێكدا لەبارەی پەیوەندییەكانی نێوان بەغداو هەولێر ئاماژەی بەوەداوە كە پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا باشە.
ئاماژەی بەوەشداوە، ناكۆكی و پرسە هەڵپەسێردراوەكان كاریگەرییان لەسەر پەیوەندییەكانی نێوان بەغداو هەولێر نابێت و دەتوانرێت كێشەو ناكۆكییەكانی نێوان هەردوولا چارەسەر بكرێن.
سەرۆك كۆماری عیراق لەبارەی پرسی بەرەنگاربونەوەی تیرۆر باسی لەوەكردوە، هێشتا تیرۆر بۆ ناوچەكەو جیهان كێشەیەو گرنگە هەوڵی زیاتر بدرێت بۆ لەناوبردنی.
لەتیف رەشید لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا باسی لە دەركردنی یاسای نەوت غاز كردوەو رایگەیاندوە، دەركردنی یاساكە دەبێتە هۆكارێكی گرنگ بۆ چارەسەركردنی زۆربەی كێشەكان و لەئێستادا گفتوگۆكان لەوبارەیەوە بەردەوامن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group