وەزارەتی شارەوانی: رێژەی بەستنی پێوەری ئاو گەیشتووەتە 82%

01/06/2023

نەوا - 
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڵاویكردەوە، رێژەی بەستنی پێوەری ئاو گەیشتووەتە 82% و بڕیاری لێخۆشبوونی كرێی بەستنی پێوەریش تاوەكو 20 رۆژی دیكە بەردەوام دەبێت.
وەزارەتی شارەوانی رایگەیاندووە، لەبەر بەرژەوەندیی گشتی ئەو هاوبەشانەی كە پێوەری ئاویان نەبەستووە، بڕیاریاندا بە لێخۆشبوون لە بەشێكی زۆری كرێی بەستنی پێوەر و ئێستا رێژەی بەستنی پێوەر گەیشتووەتە 82% و بڕیارەكەش تاوەكو 21/6/2023 بەردەوام دەبێت.
رونیشكراوەتەوە، ژمارەی هاوبەشانی ئاو لە هەرێمی كوردستان بریتییە لە یەك ملیۆن و 30 هەزار و 408 هاوبەش، ژمارەی ئەو هاوبەشانەی پێوەریان بەستووە بریتییە لە 850 هەزار و 330 هاوبەش.
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار باسی لەوەش كردووە، كرێی بەستنی پێوەر لە سەنتەری پارێزگەكان بۆ 20 هەزار دینار داشكێنراوە و لە  قەزا و ناحیە و كۆمەڵگەكان و ئەو شوێنانەی كە پێویستە پیوەری لێ ببەسترێت بۆ 10 هەزار دینار داشكێنراوە، داوا لەو هاوبەشانەی ئاو دەكەن هەتا دەرفەت ماوە مامەڵەی لێخۆشبوون لە رێگەی بەستنی پێوەر بكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group