لە سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی راپەڕین و گەرمیان هەزار و 466 منداڵی ئیشكەر هەن

01/06/2023
نەوا - 
كوێستان محەمەد وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێم ئاشكرای كرد، بەپێی سەرژمێرێیەك كە لە پارێزگای سلێمانی، هەڵەبجە، ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان ئەنجامدراوە هەزار و 466 منداڵ ئیش دەكەن.
كوێستان محەمەد لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە رۆژی منداڵان وتی، سەرژمێریەكیان لەبارەی ئەو منداڵانەی كە لە پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی راپەڕین و ئیدارەی گەرمیان كاردەكەن ئەنجامداوە، دواتریش هەمان بەرنامە لە پارێزگاكانی هەولێر و دهۆك دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
وتیشی، لە پارێزگای سلێمانی هەزار و 10 منداڵی ئیشكەر هەن، لە پارێزگای هەڵەبجە 124 منداڵ و لە ئیدارەی راپەڕین 121 منداڵ و لە ئیدارەی سگەرمیان و 211 منداڵی ئیشكەر هەیە، كە كۆی گشتیان هەزار و 466 منداڵن، ئەوەش جێگەی سەرنج و هەڵوێستەكردنە لەسەری.
هەر بە وتەی وەزیری كارو و كاروباری كۆمەڵایەتی، بەرنامەیان دەبێت بۆ ئەوەی چۆن بتوانن ئەو رێژەیە دابەزێنن و چاودێری ئەو منداڵانە بكەن كە لەشوێنی كارەكانیان نەچەوسێنرێنەوە و مافەكانیان پێشێل نەكرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group