نه‌وا
له شارۆچكه‌ی بازيانى رۆژئاوای سلێمانی به ئاماده‌بوونی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم وێستگه‌یه‌كی 400/132 كه‌ی ڤی دابه‌شكردنی كاره‌با كرایه‌وه، كه به‌وته‌ی به‌رپرسانی كاره‌با كاریگه‌ری گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ئه‌و سێكته‌ره ده‌بێت.
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم له وته‌یه‌كدا له كردنه‌وه‌ی وێستگه‌كه، رایگه‌یاند، ئه‌و پڕۆژه‌یه به‌شێكه له تۆڕێكی فراوانی كاره‌با كه حكومه‌ت پێشتر پلانی بۆ داناوه، به‌ڵام به‌هۆی شه‌ڕو قه‌یرانه‌كانه‌وه دواكه‌وت، ئێستاش حكومه‌ت به پشتگیری خه‌ڵكی دڵسۆز هه‌وڵیداوه به‌سه‌ر قه‌یرانه‌كان و گرفته‌كاندا زاڵ بێت و هێنده‌ی كراوه ئه‌نجامدانی پرۆژه‌كان به‌رده‌وام بوه.
وتیشی "راسته كه‌رتی كاره‌با كێشه‌ی جدی هه‌یه و نه‌توانراوه وه‌ك پێویست به‌رنامه و پلانه‌كان جێبه‌جێ بكرێن، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا حكومه‌ت به‌ره‌وپێشه‌وه هه‌نگاوی نا، خه‌رجیه‌كی زۆری له‌و بواره‌دا كرد له هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك و هه‌ڵه‌بجه و ناوچه‌كانی دیكه‌ش كه‌رتی تایبه‌تی هانداوه وه‌به‌رهێنانی تێدابكه‌ن و پرۆژه‌ی گه‌وره له كه‌رتی كاره‌بادا جێبه‌جێ بكه‌ن".
لەبارەی دانانی سیستەمی زیرەک بۆ کارەبای هەرێمی کوردستانیش، نێچیرڤان بارزانی وتی "حکومەت سیستەمی پێوەری زیرەک جێبەجێ دەکات کە رۆڵێکی گەورەی دەبێت لە زیادبوونی کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا و رێگریی دەکات لە بەهەدەردانی کارەبا".
جێی باسە وێستگەكە لەلایەن كۆمپانیای نیشتمانی نەوتی كۆری و وەزارەتی كارەبا و وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێمی كوردستانەوە دروستكراوە و بڕی 63 ملیۆن دۆلاری تێچوە.