ئەمریكا سزاكانی سەر سوریای بۆ یەك ساڵی تر درێژكردەوە

پێش 4 هەفتە جیهان

نەوا-
ئۆنجو كەچەلی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی توركیا دژ بە نوێكردنەوەی گەمارۆكانی ئەمریكا بۆ سەر سوریا رایگەیاند، كردەوەی ئەم دوایانەی واشنتۆن لەگەڵ راستییەكانی گۆڕەپانی سوریا ناتەبایە.
كەچەلی لە بەیاننامەیەكدا لەبارەی فەرمانێكی سەرۆكایەتی ئەمریكا كە بۆ ماوەی یەك ساڵی دیكە سزاكانی سەر سوریای درێژ كردەوە رایگەیاندوە، پشتگیریكردن لە سیاسەتەكانی توركیا كە پێشینە دەدرێتە یەكپارچەیی خاكی سوریاو یەكگرتویی سیاسی لەو وڵاتە، یارمەتیدەری زیاتری سەقامگیری ناوچەكە دەبێت.
ئاماژەشیكردوە، ئەمریكا بەهۆی دۆخی ناوخۆیی سوریاوە لەساڵی 2019ـەوە زنجیرەیەك سزای خستوەتە سەر دەسەڵاتدارنی ئەو وڵاتە، كردەوەكەی ئەم دوایانەی واشنتۆن لەگەڵ راستییەكانی گۆڕەپانی سوریا ناتەبایە.
بەپێی فەرمانێكی سەرۆكایەتی ئەمریكا ئەو كەس یان دامەزراوانەی كە لایەنگری دەسەڵات لەسوریا دەكەن و رێگرن لەبەردەم چارەسەری سیاسی بەشدارن لە پێشێلكارییەكانی مافی مرۆڤ و بەوهۆیەوە سزایان خراوەتە سەر.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group