ترەمپ هەڕەشەی كشانەوە لە رێكخراوی بازرگانیی جیهانی دەكات

31/08/2018 جیهان
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا، هەڕەشەی كشانەوەی وڵاتەكەی لە رێكخراوی بازرگانیی جیهانی دەكات.
لە لێدوانێكیدا بۆ بلومبێرگ نیوز، ترەمپ رایگەیاند، پێویستە رێكخراوی بازرگانیی جیهانی مامەڵەیەكی باشتر لەگەڵ ئەمریكادا بكات، راشیگەیاندووە: "ئەگەر نەیەنەوە سەر رێگەی راست، لە رێكخراوی بازرگانیی جیهانی دەكشێمەوە".
مانگی رابردوو ترەمپ باسی لەوەكردبوو، ساڵانێكە رێكخراوی بازرگانیی جیهانی مامەڵەیەكی خراپی لەگەڵ ئەمریكادا كردووە و بۆ پێگەیەكی خراپ راپێچیكردووە و راشیگەیاندبوو، پێویستە رێكخراوەكە گۆڕانكاری لە كار و چالاكییەكانیدا بكات.
رۆبێرت لایت هیزەر نوێنەری بازرگانیی ئەمریكا، مانگی كانوونی دووەمی رابردوو رایگەیاندبوو، ئەندامێتیی چین لە ساڵی 2001دا لە رێكخراوی بازرگانیی جیهاندا هەڵە بووە.
شارەزایان جەخت دەكەنەوە، ئەگەر واشنتۆن لە رێكخراوی بازرگانیی جیهانی بكشێتەوە، ئابوری جیهان بە ئابوری ئەمریكاشەوە زیانی بەردەكەوێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group